لە سلێمانی 5 بنكەی نوێی وەرگرتنی پارەی كارەبا دەكرێتەوە



بەڕێوەبەرایەتی گشتی كارەبای سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، كە 5 بنكەی نوێی وەرگرتنی پارەی كارەبا كراوەتەوە بۆ ئاسانكاری هاووڵاتیان.

ئەندازیار ئەنوەر حمەسعید، بەڕێوەبەری دابەشكردنی كارەبای ڕۆژهەڵات ڕایگەیاندووە، بەمەبەستی كارئاسانی زیاتر بۆ هاوبەشان و هاووڵاتیانی سنوری كارەبای ڕۆژهەلات ژمارەیەك بنكەی نوێی وەرگرتنی پارەی پسووڵەی كارەبای لە نزیك شوێنی نیشتەجێبونی هاوبەشانی كردۆتەوە.

ڕاشیگەیاند، بۆ ئاسانكاری زیاتر بۆ پاكتاوكردنی پارەی كارەبا بەڕێوەبەرایەتیمان چەندین تیمی گەڕۆكی پێكهێناوە، كە سەردانی ماڵی هاووڵاتیان دەكەن لەبەردەرگا پسووڵەی كارەبایان پێدەدەن و پارەی كارەباكانیان لێ وەردەگرن، كە هەڵگری لۆگۆ و مۆری تایبەت بە بەڕێوەبەرایەتیمانن.

رونیشیكردەوە، كە ناو و ناونیشانی بنكەكان بریتین لە:

١- بنكەی سەركارێز / بەرامبەر قوتابخانەی خالدیەی بنەڕەتی لە گەڕەكی سەركارێز.

٢- بنكەی مەڵكەندی / ناو بینای هۆبەی چاككردنەوەی كارەبای مەڵكەندی لە گەڕەكی ئازادی (عەلوەی كۆنی سلێمانی).

٣-بنكەی ئازادی مۆڵ/ ناو بینای بازاڕی ئازادی مۆڵ لە گەڕەكی ئازادی سەر شەقامی سی مەتری.

٤- بنكەی ئیبراهیم احمد/ ناو بینای بازاڕی ئیبراهیم احمد لە گەڕەكی ئیبراهیم احمد.

٥- بنكەی سەیوان / ناو بینای هۆبەی چاككردنەوەی كارەبای سەیوان لە گەڕەكی قڕگە بەرامبەر نەخۆشخانەی شۆڕش.

دابەشكردنی مووچەی مانگی 5 دەستپێدەكات
پێت دابەشكردنی مووچەی مانگی 5 دەستپێدەكات
وەزیرێك بڕیاری بۆ پشووی ڕۆژانی شەممە دەركرد
دوات وەزیرێك بڕیاری بۆ پشووی ڕۆژانی شەممە دەركرد
پەیوەنیدر