ئەمریكا جارێكی دیكە هۆشداری دایە توركیا



 

وەزارەتی بەرگری ئەمریكا پێنتاگۆن هۆشدارییەكی دیكەی دایە توركیا لە ئەگەری هێرشی زەمینی بۆ سەر ڕۆژئاوای كوردستان.

بات ڕاید وتەبێژی وەزارەتی بەرگری ئەمریكا پێنتاگۆن ڕایگەیاند، بەردەوامی شەڕ، بەتایبەت هێرشی زەمینی دەستكەوتەكان دەخاتە مەترسییەوە، بەتایبەت ئەو سەركەوتنانەی لە جەنگی داعشدا بەدیهاتوون و ئاسایشی ناوچەكە تێكدەدات.

ئاماژەی بە ئەوەش كرد “ئەگەری ئەنجامدانی هێرشی زەمینی جێگەی نیگەرانییە، ئێمە داوای دان بەخۆدا گرتن دەكەین”.

ڕاشیگەیاند، سەربازە ئەمریكاییەكان ئێستا لە باكووری سووریادا هەن، ئەوان مانۆڕە هاوبەشەكانیان لەگەڵ هێزەكانی سووریای دیموكراتدا كەمكردووەتەوە.

تا ئێستا 900 سەربازی ئەمریكایی لە باكووری ڕۆژهەڵاتی سووریادا هەن لە بنكەی تەنەف لە سنووری ئوردن و عێراقدا.

هەرچەندە ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆكی توركیا ڕایگەیاند، لە هەركاتێكدا بێت هێرشی زەمینی دەكەنە سەر ڕۆژئاوای كوردستان، بەڵام بەپێی سەرچاوەكان لە ژێر گووشارەكانی ئەمریكادا، توركیا ئۆپەراسیۆنەكەی جارێكی دیكە دواخستووە.

زیاتر لە هەفتەیەكە، توركیا ئۆپەراسیۆنێكی ئاسمانی بۆ سەر باشوور و ڕۆژئاوای كوردستان دەستپێكردووە و چەندین هێرشی ئەنجامداوە.

بەفر و باران دەستپێدەكات
پێت بەفر و باران دەستپێدەكات
کارەبا کەم بووەوە
دوات کارەبا کەم بووەوە
پەیوەنیدر