بافڵ جەلال تاڵەبانی:بە گفتوگۆ و لێكتێگەیشتن هەموو كێشەكان چارەسەر دەكەین



سەرۆکی یەکێتی نیشتمانی کوردستان رایگەیاند، هەڵبژاردن رەهەندێكی نیشتمانی هەیە و پێویستە لەگەڵ لایەنەكان سازانی لەسەر بكرێت، دەشڵێت:” دڵنیاین بە گفتوگۆ و لێكتێگەیشتن هەموو كێشەكان چارەسەر دەكەین و هەموو بیركردنەوەیەكیشمان سەركەوتنی هەرێمەكەمانە نەوەك بەرژەوەندییە حزبییەكان”.

ئەمڕۆ چوارشەممە، بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە دەباشان لەگەڵ رۆزی كەیڤ، كونسوڵی گشتیی بەریتانیا لە هەرێم کۆبووەوە و دوایین گۆڕانكارییە سیاسییەكانی هەرێم و هەنگاوەكان بۆ چارەسەركردنی یەكجارەكی كێشەكان گفتوگۆیان لەبارەوە كرا.
‌‎
لە کۆبوونەوەکەدا، بافڵ جەلال تاڵەبانی ئاماژەی بە سەرخستنی هەوڵە نیشتمانییەكان كرد بۆ هێنانەكایەی سەقامگیری لە بوارە جیاوازەكان و هەنگاوەكانی حكومەت بۆ خزمەتكردنی خەڵك و رایگەیاند، كاری پێكەوەیی و دیدگای هاوبەش سەبارەت بە پرسە نەتەوەیی و نیشتمانییەكان، فاكتەری بەدیهێنانی ئامانجە باڵاكان و دەستبەركردنی ژیانێكی سەقامگیرە بۆ خەڵكەكەمان.

لە بارەی پرسی هەڵبژاردنیشەوە سەرۆكی یەكێتی وتی:” ئەم پرسە رەهەندێكی نیشتمانی هەیە و پێویستە لەگەڵ لایەنەكان سازانی لەسەر بكرێت، دڵنیاین بە گفتوگۆ و لێكتێگەیشتن هەموو كێشەكان چارەسەر دەكەین و هەموو بیركردنەوەیەكیشمان سەركەوتنی هەرێمەكەمانە نەوەك بەرژەوەندییە حزبییەكان”.

نێچیرڤان بارزانی پیرۆزبایی لە ئەردۆغان دەکات
پێت نێچیرڤان بارزانی پیرۆزبایی لە ئەردۆغان دەکات
پارەدانی ئەلیكترۆنی بۆ كۆنتڕۆڵ كردنی دۆلار خرایەكار
دوات پارەدانی ئەلیكترۆنی بۆ كۆنتڕۆڵ كردنی دۆلار خرایەكار
پەیوەنیدر