بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی لە چەند هەڵمەتێکی جیاوازدا دەستیگرت بەسەر بڕی ( ١٢٠,٦٠٠ ) ماددەی هۆشبەر و دەستگیرکردنی دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر .
بەپێی ڕاگەیەنراوێكی دەزگای ئاسایشی هەرێمی كوردستان، لەئەنجامی هەڵمەتە بەردەوامەکانی دەزگای ئاسایش بۆ دەستگیرکردنی بازرگانانی ماددەی هۆشبەر و بنبڕکردنی ئەو ماددانە کە دەبنە هۆی زیان گەیاندن بە کۆمەڵگا و ئابوری ووڵات و لە پێناو هۆشیارکردنەوەی هاوڵاتیان لە مەترسی و کاریگەرییە خراپەکانی ئەو ماددانە .
ڕاشیگەیاندووە، بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی / ناوشار بە هەماهەنگی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی ماددە هۆشبەرەکان ، لە سێ هەڵمەتی جیا لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا لەناو شاری سلێمانی و دەورووبەری توانیان دوو تۆمەتباری بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیربکەن بە ناوەکانی ( خ ، م ، م ) و ( أ ، م ، أ ) دانیشتوی هەرێمی کوردستانن و مەبەستیان بووە سەرجەم ماددە هۆشبەرەکان لە ناوەوە و دەرەوەی هەرێمی کوردستان ساغ بکەنەوە.
ئاشكراشی كردووە، دەستگیراوە بەسەر بڕێکی زۆر لەجۆرە جیاوازەکانی ماددەی هۆشبەردا کە بریتین لە :
١٠ کیلۆگرام ماددەی هۆشبەر لە جۆری ( کۆکاین )
٧٥ کیلۆگرام ماددەی هۆشبەر لەجۆری ( کریستاڵ )
٣٠ کیلۆگرام ماددەی هۆشبەر لە جۆری ( ئەمفیتامین )
٥,٦٠٠ گرام ماددەی هۆشبەر لە جۆری ( تلیاک )
جەختیشی كردۆتەوە، لەسەر فەرمانی دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایش ، تۆمەتباران بە ماددەی ( ٢٦ ) لە یاسای بەرەنگاربونەوەی ماددە هۆشبەرەکان و کارتێکەرە ئەقڵیەکان ڕاگیراون و لێکۆڵینەوە لە دۆسیەکانیان بەردەوامە .