دەستەی كۆمیسیارانی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكاندا كۆبووەوە و بەكۆی دەنگ (دادوەر عومەر ئەحمەد) بەسەرۆك و (دادوەر فەیاز یاسین) بەجێگری سەرۆكی دەستەی كۆمسیارانی كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكان، هەڵبژێردران.
كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، ئەمڕۆ سێ شەممە 16ی ئایار، دەستەی كۆمسیارانی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان كۆبوونەوەیەكی ئاسایی ئەنجامدا.
ڕاشیگەیاندووە، دەنگ درا بە هەڵبژاردنی دادوەر عومەر ئەحمەد وەك سەرۆكی دەستەی كۆمیسیاران، بۆئەوەی ببێتە شوێنی دادوەری دەستلەكاركێشاوەی جەلیل عەدنان خەڵەف و هەروەها دادوەر فەیاز یاسین وەك جێگری سەرۆكی ئەنجوومەنی كۆمسیاران هەڵبژێردرا.
ئەمە لەكاتێكدایە، كە لە مانگی 1ی ساڵی 2019دا دوو دادوەری ئەنجوومەنی دادوەری هەرێم هەڵبژێردران بۆ ئەندامێتی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان، كە بریتی بوون لە (عومەر ئەحمەد محەمەد لەسەر پشكی سلێمانی، دەحام ئەکرەم لەسەر پشكی دهۆك).