دژە تیرۆری کوردستان ڕایدەگەیەنێت، تورکیا بارەگایەکی هێزەكانی یەپەشەی لە کۆمەڵگەی خانەسووری شنگال کردۆتە ئامانج و بەهۆیەوە سێ چەکداری یەپەشە کوژراون.
دژە تیرۆری کوردستان لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، “فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی سوپای تورکیا بارەگایەکی چەکدارانی یەپەشە دەکاتە ئامانج و 3 کوژراو و بریندارێکی لێ دەکەوێتەوە”.
بە گوێرەی زانیارییەکانی دژەتیرۆری کوردستان، “ئەمڕۆ سێ شەممە 16ی ئایاری 2023، کاتژمێر: 12:00، فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی سوپای تورکیا، بارەگایەکی چەکدارانی یەپەشەی لە کۆمەڵگەی خانەسووری سەر بە شارۆچكەی شنگال کردە ئامانج”.
سوپای توركیا و فڕۆكە جەنگییەكانی ئەو ولاتە بەردەوام خاكی هەرێمی كوردستان و عێراق دەبەزێنن و بەبیانووی بوونی گەریلاكانی پەكەكە و شەڕڤانان چەندین ناوچە بۆردومان دەكات و زیانی گیانی و ماددی زۆری لێ دەكەوێتەوە.