كاتی تەواوبوونی یەكەكانی نیشتەجێبوونی كرێنشینان و كەمدەرامەتان ئاشكراكرا



سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنان ڕایدەگەیەنێت، ئەگەر ئەمساڵ دەست بە دروستکردنی یەکەکانی نیشتەجێبوونی تایبەت بە کرێنشینان و کەمدەرامەتان بکرێت؛ لە ناوەڕاستی ساڵی داهاتوو، تاوەکو ساڵی ٢٠٢٥، کرێنشینان دەتوانن یەکەکان وەرگرن و بچنە ناوی.

د. محەمەد شوکری، سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنان لە لێدوانێکیدا بە فەرمانگەی میدیا و زانیاریی حکومەتی هەرێمی کوردستانی ڕاگەیاندووە، ”دروستکردنی یەکەکانی نیشتەجێبوون، پرۆسەیەكی دوور و درێژە؛ بەشێوەی ئەلیكترۆنی ناوەكان وەرگیراون، بەڵام ئێمە لە هەندێك شوێن كێشەی زەویمان هەبوو؛ ئێستا لە زاخۆ بەنزیكەیی هەنگاوی دەستپێكردنمان ناوە”.

ڕاشیگەیاند، ”ئێمە بەڵێنمان داوە پڕۆژەکە لە مانگی 5ی ئەمساڵەوە دەست پێ بكات و لە ماوەی ساڵێكدا تەواو بێت، هەروەها لە هەولێریش بەهەمان شێوە و لە سلێمانیش ئەگەر زەویمان پێ بدرێت، ئامادەییمان هەیە دەست پێ بكەین”.

سەرۆكی دەستەی وەبەرهێنان ئاماژەی بەوەشکرد، “هاووڵاتییان دەتوانن سوود لەو یەكەی نێشتەجێبوونانە وەربگرن و ببنە خاوەنی شوێنی نیشتەجێبوونی خۆیان، ئەگەر لەمساڵدا دەستیان پێ بکرێت، ئەوا لە ناوەڕاستی ساڵی داهاتوو تا ساڵی ٢٠٢٥، هاووڵاتیان دەتوانن بچنە ناو شووقەكانیان”.

دژەتیرۆری كوردستان: 3 چەكداری یەپەشە كوژران
پێت دژەتیرۆری كوردستان: 3 چەكداری یەپەشە كوژران
پارتی و یەکێتی بڕیاریاندا بە یەک تیم کاربکەن
دوات پارتی و یەکێتی بڕیاریاندا بە یەک تیم کاربکەن
پەیوەنیدر