کرێکارێک بەهۆی تەزووی کارەبا گیانی لەدەستدا



بەیانی ئەمڕۆ کرێکارێکی تەمەن ٣٤ ساڵ لە سلێمانی بەهۆی تەزووی کارەبا گیانی لەدەستدا.

سامان نادر، بەڕێوەبەری سەنتەری فریاکەوتنی خێرای سلێمانی بە (خەڵك)ی ڕاگەیاند، کاتژمێر حەوتی بەیانی کرێکارێکی تەمەن ٣٤ ساڵ گەیەندراوەتە نەخۆشخانەی شار.

لە نەخۆشخانەکە گیانی لەدەستداوە، تەرمەکەی نێردراوەتە پزیشکی دادی سلێمانی.

چالاک ڕەئوف، سەرۆکی لقی سلێمانی یەکێتی سەندیکاکانی کوردستان بە (خەڵك)ی ڕاگەیاند، کرێکارەکە ناوی (ئاسۆ عەلی فەرەج)ە، دانیشتووی گەڕەکی کارێزەوشکە، لە بینایەکی گردی ئەندازیاران کاری کردووە، بەرە بەیان تەزووی کارەبای بەرکەوتووە، بەو هۆیەوە گیانی لەدەستداوە.

 

نرخی دۆلار دابەزی
پێشت نرخی دۆلار دابەزی
وەرزی دابارین بەرەو کۆتایی دەچێت
دواتر وەرزی دابارین بەرەو کۆتایی دەچێت
ەیوەندیدار