سەرۆکایەتی هەرێم: هیچ ناڕوونی و شاراوه‌یی له‌ گرێبه‌سته‌کانی نه‌وتی هه‌رێمی کوردستاندا نییە



سەرۆکایەتی هەرێم رەتیدەکاتەوە هیچ داوایەکی سودانی رەتکردبێتەوە لەسەر روونکردنەوە لەسەر بابەتی گرێبەستە نەوتییەکان و دەشڵێت:” ئەو هەواڵانە دوورن لە راستییەوە و هیچ ناڕوونی و شاراوه‌یییەک له‌ گرێبه‌سته‌کانی نه‌وتی هه‌رێمی کوردستاندا نییە”.

سەرۆکایەتی هەرێم لە روونکردنەوەیەکدا بڵاویکردووەتەوە، چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌کی هه‌واڵی عێراقی و هه‌رێمی کوردستان بڵاویانکردووەتەوە، گوایه‌ کۆتایی هه‌فته‌ی ڕابردوو سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان له‌ کۆبوونه‌وه‌یه‌کدا داوایه‌کی سه‌رۆکوه‌زیرانی عێراقی فیدراڵی ڕه‌تکردووه‌ته‌وه‌ بۆ ئاشکراکردنی ورده‌کاریی گرێبه‌سته‌کانی نه‌وتی هه‌رێمی کوردستان.

دەشڵێت:” سه‌رله‌به‌ری هه‌واڵه‌که‌ هه‌ڵبه‌ستراو و دووره‌ له‌ ڕاستی. نه‌‌ هیچ کۆبوونه‌وه‌ و داوایه‌کی وا کراوه‌، نه‌ هیچ ناڕوونی و شاراوه‌یی له‌ گرێبه‌سته‌کانی نه‌وتی هه‌رێمی کوردستاندا هه‌یه‌”.

لە رووداوێکی هاتووچۆدا کەسێک گیانی لەدەستدا و سێ کەسی دیکەش برینداربوون
پێت لە رووداوێکی هاتووچۆدا کەسێک گیانی لەدەستدا و سێ کەسی دیکەش برینداربوون
وەزیری دارایی پێشینەی مانگانەی ئەم شوێنانەی زیادکرد
دوات وەزیری دارایی پێشینەی مانگانەی ئەم شوێنانەی زیادکرد
پەیوەنیدر