بەرپرسێكی باڵای ڕوسیا لە هەوڵی كوشتن ڕزگاری بوو



ئەمڕۆ دوو شەممە، میدیاكانی ڕوسیا بڵاویانكردەوە، كە جێگری وەزیری ناوخۆی ڕوسیا لە كۆماری لۆهانسك لە هەوڵێكی كوشتن ڕزگاری بوو.

كۆماری لۆهانس لە ڕۆژهەڵاتی ئۆكراینا لەلایەن ڕوسیاوە دانی پێدانراوە و بەرپرسەكانی لەلایەن مۆسكۆوە دیاری كراون و ئیجور كۆرنیت كارەكانی وەزیری ناوخۆی ڕوسیا لەو كۆمارە دەبات بەڕێوە و ڕۆڵی جێگری وەزیر دەبینێت.

لیونید باسیکنیک، كە كارەكانی سەرۆك كۆماری لۆهانسك بەڕێوەدەبات ڕایگەیاندووە، بەهۆی تەقینەوەیەكەوە، كە ئیجور كۆرنیت-ی كردۆتە ئامانج، 7 كەس بریندار بوون، كە 4 كەسیان دۆخی تەندروستییان ناجێگیرە و ئیجور، كە هەڵدەستێ‌ بە بەڕێوەبردنی كارەكانی وەزیری ناوخۆ لەنێو ئەو بریندارە سەختانەدایە.

لای خۆشیەوە، ڕۆژنامەی (كومیرسانت)ی ڕوسی بڵاویكردۆتەوە، دەستەكانی جێبەجێ‌ كردنی یاسا لە ناوچەكە ئاماژەیان بەوەكردووە، كە تەقینەوەكە بۆ بەئامانج گرتنی بەرپرسێكی باڵای ئەمنی بووە.

 

مامۆستایەك لەكاتی وەرگرتنی بەرتیل لە خوێندكارێك دەستگیركرا
پێت مامۆستایەك لەكاتی وەرگرتنی بەرتیل لە خوێندكارێك دەستگیركرا
قەیسی، نهێنی جوانی پێست و پاراستنی ڕیخۆڵە و چاوەكان
دوات قەیسی، نهێنی جوانی پێست و پاراستنی ڕیخۆڵە و چاوەكان
پەیوەنیدر