بڕیارە سبەینێ سێ شەممە، هەردوو مەكتەبی سیاسی یەكێتی و پارتی كۆببنەوە.
بەپێی زانیارییەكانی (خەڵك) سبەینێ سێ شەممە لە سلێمانی، هەردوو مەكتەبی سیاسی یەكێتی و پارتی كۆدەبنەوە بەتایبەت بۆ چارەسەركردنی پرسی هەڵبژاردنەكان.
ئەمە لەكاتێكدایە، كە دوێنێ تیمی یەكێتی بە سەرۆكایەتی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆك وەزیران گەڕانەوە كۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیران و پڕۆژەی بە مەركەزی كردنی كۆكردنەوەی داهات و خەرجییەكان و بە سیادی كردنی دابەشكردنی مووچە پەسەند كرا.