بەپێیی ڕاپۆرتە كەشناسییەكان، لە كۆتایی ئەم هەفتەیەدا شەپۆلێكی باران بارین ناوچەكانی هەرێمی كوردستان دەگرێتەوە و هۆشداری بە جوتیاران دەدرێت پەلە بكەن لە دروێنەی گەنم و جۆ.
سیروان ساڵح، شارەزای كەشناسی بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، ڕۆژانی هەینی و شەممە ئەگەری شەپۆلێكی باران بارین و هەورەتریشقە هەیە.
ڕاشیگەیاند، ئەو گەنم و جۆیەی كاتی دروێنەی هاتووە لەم هەفتەیه بۆ جوتیاران باشترە پەلە بكەن لە دروێنەكردنی.
ئەو شارەزایەی كەشناسی داوا لە جوتیاران دەكات، “بەهۆی هەورەتریشقە و لەبەر ئەگەری حاڵەتەكانی ئاگركەوتنەوە و هەندێ هۆكاری تر، تا پێتان ئەكرێ پلە بكەن لە دروێنە كردنی”.