هاتووچۆی سلێمانی بۆ مۆڵەتی شۆفێری ئاگادارییەك بڵاودەكاتەوە



بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی دەربارەی مۆڵەتی شۆفێری ئاگادارییەك بڵاودەكاتەوە و ڕایدەگەیەنێت، بەهۆی وەستانی سیستمی بەشی مۆڵەتەوە، ئەوانەی ئەمڕۆ سەرەیان بووە، سبەینێ‌ سەردان بكەن.

بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی لە ئاگادارییەكدا بۆ شۆفێران ئاماژەی بەوەكردووە، ئەمڕۆ بەهۆی وەستانی سیستمی بەشی مۆڵەتەوە، سەرجەم ئەو هاووڵاتییانەی ڕۆژی شەممە لە وێبسایتی هاتووچۆی سلێمانی كۆدی سەردانیكردنیان وەرگرتبوو، دەتوانن سبەینێ دوو شەممە بە هەمان كۆد سەردانی بەشی مۆڵەت بكەن، بە مەبەستی ڕایی كردنی مامەڵەكانیان.

ڕاشیگەیاندووە، “ئەمڕۆ یەك شەممە لە وێبسایتی هاتووچۆی سلێمانی نۆرەگرتنی ئەلیكترۆنی بۆ وەرگرتنی كۆدی سەردانیكردن بەردەست نابێت، ئەوەش بە مەبەستی ڕایی كردنی مامەڵەی ئەو هاووڵاتییانەی ڕۆژی شەممە كۆدیان وەرگرتووە”.

ئاماژەی بەوەشكردووە، لە سبەینێ دوو شەممە كاتژمێر 7ی ئێوارەوە، وێبسایتەكە دووبارە بەردەستدەبێتەوە.

خەڵك؛ ئەنجامی بەرایی هەڵبژاردنی توركیا بڵاودەكاتەوە
پێت خەڵك؛ ئەنجامی بەرایی هەڵبژاردنی توركیا بڵاودەكاتەوە
مێژووی هەڵبژاردنەكانی سەرۆكایەتیی لە توركیا لە ئەتاتوركەوە بۆ ئەردۆغان
دوات مێژووی هەڵبژاردنەكانی سەرۆكایەتیی لە توركیا لە ئەتاتوركەوە بۆ ئەردۆغان
پەیوەنیدر