لە دامەزراندنی كۆماری توركیاوە تا ئێستا، ٢١ جار هەڵبژاردنەكانی سەرۆكایەتیی ئەنجام دراوە و ئەمڕۆ كێبڕكێ بۆ خوولێكی دیكەی سەرۆكایەتی ئەنجام درا، كە ماوەكەی 5 ساڵ دەخایەنێت.
ئەمڕۆ یەك شەممە 14-5-2023 هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی و هەڵبژاردنی پەرلەمان پێكەوە لە توركیا ئەنجامدرا، كە 3 كەس ڕكابەری دەكەن لەسەر بەدەستهێنانی كورسی سەرۆكایەتی ئەو وڵاتە.
لە ١٩٢٣ەوە تا ئێستا21 جار هەڵبژاردن بۆ سەرۆكایەتی توركیا ئەنجام دراوە و ١٢ كەس پۆستی سەرۆك كۆماریان وەرگرتووە، بەجۆرێك لە ١٩٢١ و ١٩٢٤ بەپێی دەستووری كارپێكراو مستەفا كەمال ئەتاتورك و عیسمەت ئینۆنو 4 جار، جەلال بەیار 3 جار سەرۆك كۆماری توركیا بوون.
هەریەك لە جەمال گورسێل، جەودەت سونای، فەخری كۆروتورك، كەنعان ئەڤرەن، تورگوت ئۆزاڵ، سولەیمان دەمیرێڵ، ئەحمەد نەجدەت سیزەر و عەبدوڵڵا گول-یش هەریەكەیان یەك جار سەرۆك كۆماری توركیا بوون.
رەجەب تەیب ئەردۆغان لە رێگای هەڵبژاردنی راستەوخۆوە 2 جار بە سەرۆك كۆماری توركیا هەڵبژێردراوە.
ئەمڕۆش ١٤ی ئایاری ٢٠٢٣، دەنگدەرانی كۆماری توركیا بۆ هەڵبژاردنی سەرۆك كۆمار و ئەندامانی خولی ٢٨ەمینی پەرلەمان ، ڕوویان لە بنكەكانی دەنگدان كرد.
لە ٢٩ی تشرینی یەكەمی ١٩٢٣دا، مستەفا كەمال ئەتاتورك بووە بە یەكەم سەرۆك كۆماری توركیا.