پارێزگاری بانکی ناوەندی عێراق رایگەیاند، چاودێری نرخی دۆلار دەکەن و چارەسەری گونجاو بۆ گیروگرفتەکان دەدۆزنەوە و ئەوەی لەدەرەوەی سەکۆی ئەلکترۆنی دۆلار دەکڕێت بۆ مامەڵەی نایاساییەتی”.
عەلی عەلاق، پارێزگاری بانکی ناوەندی رایگەیاند:”بانکی ناوەندی رۆژانە چاودێری نرخی دۆلار دەکات بۆ وەستانەوە بەرامبەر هەر پرسێک کە پەیوەندی بەنرخی ئاڵوگۆڕی دۆلار یاخود کاریگەری هەیە لەسەری و لە سەکۆی ئەلیکترۆنی دۆلار بۆ هەمووان بەردەستە.”
پارێزگاری بانکی ناوەندی راشیگەیاند، بانکی ناوەندی هەموو داواکارییەکانی کڕین و پێویستی دراوی هاووڵاتییان دابیندەکات و ئەگەر دۆلاریش بەنرخی جیاواز لەنرخی فەرمی هەبێت ئەوا بۆ کردەوەی نایاساییە.
ئەوە لە کاتێکدایە ئەمڕۆ نرخی ١٠٠ دۆلار بە ١٤٦ هەزار و ٥٠٠ دینار مامەڵەی پێوەکرا.