مامۆستایەک هاوسەرگیری لەگەڵ قوتابیەکەی دەکات



دوای چیرۆکێکی خۆشەویستی سەرسوڕهێنەر، مامۆستایەک لە مالیزیا هاوسەرگیری لەگەڵ قوتابیەکەی دەکات.

 

گەنجێکی تەمەن ٢٢ ساڵ هاوسەرگیری لەگەڵ مامۆستایەکی تەمەن ٤٨ ساڵی پێشووی خۆی کرد، ئەمەش دوای سەرهەڵدانی چیرۆکێکی سەرسوڕهێنەری خۆشەویستی.

 

هاوسەرگیریی محەمەد دانیال ئەحمەد و جەمیلە محەمەد مشتومڕێکی بەرفراوانی لە مالیزیا دروستکرد، دوای ئەوەی وێنەی هاوسەرگیرییەکەیان بڵاوبووەوە.

“محەممەد” لە ساڵی ٢٠١٦ بە ڕێکەوت مامۆستاکەی بینیوە لەکاتێکدا لە قۆناغی ناوەندی بوو لە مالایو، دوای ماوەیەکی زۆر یەکدی دەبیننەوە و گفتوگۆیەکی چڕ و عاشقانە لەگەڵ یەک دەکەن و محەمەد سەرسامی خۆی بۆ جەمیلە دەردەبرێت.

 

“جەمیلە” بە ڕەتکردنەوە وەڵامی سەرسامیەکەی محەمەد دەداتەوە، بەهۆی جیاوازی تەمەنی کە ٢٦ ساڵ نێوانیانە.

محەمەد بە پێداگری لەسەر پەیوەندیەکەی لەگەڵیدا زاڵ بوو، تاوەکو مامۆستاکە هەڵوێستی خۆی گۆڕی و بڕیاری هەوسەرگیریاندا.

 

بە ڕەزامەندی خێزانەکانیان، ئەم دوو خۆشەویستە لە ساڵی ٢٠٢١ هاوسەرگیریان ئەنجامدا.

“محەممەد” دەڵێت: “لەو کاتەدا بە جەمیلەم وت؛ تەمەن تەنها ژمارەیەکە و هەموو هەوڵێک دەدەم بۆ ئەوەی بەرپرسیارێتی هاوسەرگیری لە ئەستۆ بگرم”.

محەمەد خۆی بە بەختەوەر دەزانێت، چونکە ” لەگەڵ شاژنی خەونەکانی هاوسەرگیری کردووە”، گرنگی بە جیاوازی ٢٦ ساڵ تەمەن نادات.

 

سەبارەت بە “جەمیلە”، پێشتر، پێش “محەممەد” هاوسەرگیری کردبوو، لە ساڵی ٢٠٠٧ لە یەکەم هاوبەشی ژیانی جیابووەتەوە، بە درێژایی ئەم ماوەیەش هەر کەسێک هەوڵی لێ نزیکبوونەوەی دابێت، ڕەتیکردووەتەوە.

ئەمڕۆ ڕۆژی جیهانی ‘نۆک’ە
پێت ئەمڕۆ ڕۆژی جیهانی ‘نۆک’ە
تورکیا بە دوو هۆکار ڕێی بە هەناردەکرنەوەی نەوتی هەرێم نەدا
دوات تورکیا بە دوو هۆکار ڕێی بە هەناردەکرنەوەی نەوتی هەرێم نەدا
پەیوەندیدار