هاوسەرۆکی پێشوتری پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە) لە زیندانەوە پەیامێکی رایگەیاند و دەڵێت؛ باوەڕ بە درۆکانی دەسەڵات مەکەن، لە خولی یەکەمدا ئەنجامی دەنگدان یەکلایی بکەنەوە.
سەڵاحەدین دەمیرتاش، هاوسەرۆکی پێشوتری پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە) لە تویتێکدا لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر دەڵێت؛ ” ئەردۆغان و باخچەلی لەو جۆرە عەقڵیەتانەن کە هەر کەس بەرگریی لە یەکگرتووی خاکی تورکیا بکات و بنەماکانی دیموکراسی لا پەسەند بێت دوژمنایەتی دەکەن”.
دەمیرتاش دەشڵێت، “باوەڕ بە درۆکانی دەسەڵات مەکەن، لە خولی یەکەمدا ئەنجامی دەنگدان یەکلایی بکەنەوە.
دەمیرتاش باسی لەوەشکردوە، “ئەگەر پشتگیری ئەردۆغانم بکردایە ئێستا جێگری سەرۆک دەبووم، دەبومە دزێک کە خاوەنی شەرەف نییە.
هاوسەرۆکی پێشوتری پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە) ئەوەشی خستووەتەڕوو؛ تەسلیمی بیرو باوەرەکانی ئەردۆغان نابێت بۆیە زیندان جێگەیەتی گەر وانەبوایە ئێستا لە دۆخێکی دیکەدا دەبوو.