راپۆرتێکی بەدواداچوون بۆ کارەکانی نوێنەرانی پارێزگای سلێمانی بڵاودەکرێتەوە



بڕیارە بەم نزیکانە (رێكخراوی كوردستان بۆ هەمووان)، ‏بەهاوكاری رێكخراوی‎‎هەشتەم راپۆرتی ساڵانەی خۆی بەناوی (پارێزگای سلێمانی و نوێنەرانی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق و ئەنجومەنی پارێزگای ‏سلێمانی) بە هەردوو زمانی کوردی ‏و عەرەبی بڵاوبکاتەوە.‏‎

رێکخراوی کوردستان بۆ هەمووان بڵاویکردووەتەوە، ناوەڕۆکی راپۆرتەكە پێكهاتووە لە هەڵسەنگاندن‌و بەدواداچوون بۆ نوێنەرانی پارێزگای سلێمانی لە ‏هەردوو (ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق) و (ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی) ‎لە ماوەی (1/10/2021) بۆ ‏‏(30/9/2022).

رێکخراوەکە دەڵێت:”راپۆرتەکە دەوڵەمەندە بە چەندین زانیاری تایبەت بە نوێنەرانی پارێزگای سلێمانی لە هەردوو (ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق و ئەنجومەنی پارێزگای ‏سلێمانی) و هەروەها سەرچاوەیەکی گرنگیشە بۆ زانینی ئەدای نوێنەرانی پارێزگای سلێمانی لە خزمەتکردنی پارێزگاکەیاندا”.

ناوەڕۆکی راپۆرتەکە پێکدێت لە دووبەشی سەرەکی :
بەشی تایبەت بە نوێنەرانی پارێزگای سلێمانی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق /‏
بەشی یەکەم/

چالاكییەكانی پڕۆژەی (پارێزگای سلێمانی‌و نوێنەرانی) تایبەت بە نوێنەرانی پارێزگای سلێمانی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق/ ساڵی یەکەم/ خولی پێنجەم.
بەشی دووەم/
چەند بابەتێکی تایبەت بە نوێنەرانی پارێزگای سلێمانی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق.
بەشی سێیەم/
– كۆسپ ‌و رێگرییەكانی بەردەم نوێنەرانی پارێزگای سلێمانی.
– هەڵسەنگاندنێک بۆ ساڵی یەکەمی نوێنەرانی پارێزگای سلێمانی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق.

کێشەی زەوی سندووقی لە هەولێر چارەسەر كرا
پێت کێشەی زەوی سندووقی لە هەولێر چارەسەر كرا
هەماهەنگی نێوان دەستەی وەبەرهێنان و یەکێتی وەبەرهێنان زیاتر دەکرێت
دوات هەماهەنگی نێوان دەستەی وەبەرهێنان و یەکێتی وەبەرهێنان زیاتر دەکرێت
پەیوەنیدر