لەگوندێکی سەر بە ناحییەی گوێڕ، ژمارەیەک چەکداری داعش، بینراون و پاش دەستگیرکردنی شوانێكی گوندەکە و دواتر ئازادکردنی، هاووڵاتیانی گوندەکە و پێشمەرگەی کوردستان گەمارۆیان داون و لە ئیستادا رووبەرووبوونەوە هەیە.
بەپێی زانیارییەکان، لە دوێنێ وە ژمارەیەک چەکداری داعش کە ٥ چەکدارن لە گوندی کەپران بینراون و شوانێکی گوندەکەشیان دەستگیر کردووە بەڵام پاش کەمێک دەستبەسەر بوون ئازاد کراوە .
لە ئیستاشدا، رووبەرووبوونەوە لە نێوان چەکدارانی داعش و هێزێکی پێشمەرگە لە گوندی کەپرانی سەر بەگوێڕ بەردەوامە و چەکدارەکان گەمارۆ دراون.