بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە دەباشان پێشوازیکرد لە عەمار حەکیم، سەرۆکی رەوتی حیکمەی نیشتمانی.
لەدیدارێکدا کە رەفعەت عەبدوڵا، بڕیاردەری دەستەی کارگێڕی و شاڵاو عەلی عەسکەری و دەرباز کۆسرەت رەسوڵ، کارگێڕانی مەکتەبی سیاسی و قوباد تاڵەبانی، سەرپەرشتیاری مەکتەبی سکرتاریەتی سەرۆک مام جەلال و سالار سەرحەد، لێپرسراوی بۆردی پەیوەندییە کوردستانییەکان ئامادەبوون، دوایین گۆڕانکارییە سیاسییەکان تاوتوێکران و جەخت لە بەردەوامی دیالۆگی نیشتمانی و هەنگاوی بونیادنەرانە کرایەوە لەپێناو پاراستنی سەقامگیری لە وڵات و سەرخستنی بەرنامەی چاکسازیی حکومەت.
لە درێژەی دیدارەکەدا بافڵ جەلال تاڵەبانی سوپاس و پێزانینی ئاڕاستەی سەید عەمار حەکیم کرد لە بەرامبەر خەمخۆری و پەرۆشی بۆ تەندروستیی و راشیگەیاند، هەوڵەکانمان بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەرێم و بەغدا و پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری زیاتر بۆ هاوڵاتییان بەردەوام دەبێت و ئامانجمان بونیادنانی داهاتویەکی گەشتر و سەقامگیرترە بۆ خەڵکەکەمان.