مەسعود بارزانی؛ ئەم کەشە ناخۆشە بگۆڕن بە خۆشی



 

ڕێورەسمی دووەمین ڕۆژی کردنەوەی مۆزەخانەی نیشتمانی بارزانی لە بارزان بەردەوامە و سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستانیش دەڵێت؛ مێژووی گەلەکەمان زۆر شێوێندراوە، بۆیە گرنگەوە ھەموولایەک رۆڵ ببینین لە دەوڵەمەندکردنی مێژووی گەلی کوردستان.

 

مەسعود بارزانی سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان لە دووەم ڕۆژی مەراسیمی کردنەوەی مۆزەخانەی نیشتمانی مەلا مستەفا بارزانیدا، ڕایگەیاند؛ جەخت لە دەستپێشخەری بۆ یەکڕیزی نێو ماڵی کورد دەکەمەوە و داوا لە ھەموو ھێز و لایەنە سیاسیەکان دەکەم تەبا و یەکگرتبووبن و ھەوڵ بدەن ئەو گرژیانە نەھێڵن کە دروستبوون.

 

بارزانی ئامادەیی و پشتیوانی خۆیشی بۆ چارەسەری ھەموو کێشەکان دەربڕی و داوای کرد لایەنەکان ئەم کەشە ناخۆشە بگۆڕن بە خۆشی.

 

“حکوومەت هیچ شتێکی نەماوە له‌رێگه‌یه‌وه‌ بەڵێن به‌ خەڵک بدات”
پێت “حکوومەت هیچ شتێکی نەماوە له‌رێگه‌یه‌وه‌ بەڵێن به‌ خەڵک بدات”
یەکشەممەی داهاتوو تیمی یەکێتی دەگەڕێنەوە بۆ کۆبوونەوەکانی حکومەت
دوات یەکشەممەی داهاتوو تیمی یەکێتی دەگەڕێنەوە بۆ کۆبوونەوەکانی حکومەت
پەیوەندیدار