دەستەی وەبەرهێنان و یەکێتی وەبەرهێنان بە ئاڕاستەی باشترکردنی دۆخـی کـەرتی وەبـەرھـێـنـان لە هەرێمی کوردستان کۆبوونەوە.
دەستەی وەبەرهێنان راگەیەندراوێکی بڵاوکردووەتەوە و رایگەیاندووە، ئەمڕۆ سێشەممە سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنان د.مـحـەمـەد شـوکـری لەگەڵ شاندێکی وەبەرهێنەرانی کوردستان بە سەرۆکایەتی ئەحمەد رێکانی کۆبووەوە.
بە گوێرەی راگەیەندراوەکە لە بەشێکی کـۆبـوونـەوەکـەدا دۆخی کەرتی وەبەرهێنان لە تەواوی شار و شارۆچکە و پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکانی هەرێم کوردستان تاوتوێ کرا.
هەروەها پەرەپێدانیی ھەماهەنگی زیاتری نێوان دستەی وەبەرهێنان و یەکێتی وەبەرهێنەرانی کوردستان لایەنێکی دیکەی کـۆبـوونـەوەکـە بـوو، بـە ئاڕاستەی بشترکردنی دۆخی کەرتی وەبەرهێنان لە هەرێمی کوردستان لە پێناو زیاتر خزمەتکردنی هاووڵاتییان و خێراتر کردنی پرۆسەی ئاوەدانکردنەوە و گەشەی زیاتری ئابوری کوردستان.