سلێمانی؛ زیاتر له‌ تۆنێك خوارده‌مه‌نی و كاڵاوشمه‌ك له‌ناوده‌برێت



به‌هۆی خراپبون و نه‌شیاوی بۆ خواردن، له‌ دو رۆژی رابردودا قائیمقامیه‌تی سلێمانی زیاتر له‌ تۆنێك خوارده‌مه‌‌نی و كاڵاوشمه‌كی له‌ناوبرد.

گۆران حه‌مه‌ ئه‌مین، سه‌رۆكی لیژنه‌ی له‌ناوبردن له‌ قائیمقامیه‌تی سلێمانی رایگه‌یاند: له‌ئه‌نجامی سه‌ردان و پشكنینه‌ به‌رده‌وامه‌كانی لیژنه‌ هاوبەشەکانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی بۆ دوكان و بازاڕ و شوێنه‌ گشتییه‌كان و پشكنینه‌كانیان، له‌دوو رۆژی رابردودا ده‌ست به‌سه‌ر زیاتر له‌ تۆنێك و (150) كیلۆگرام خواردن و خواردنه‌وه‌ و كاڵاوشمه‌كی دیكه‌ی خراپبودا گیراوه‌، کەشیاوی خواردن و بەکارهێنان نەبوون.

سه‌رۆكی لیژنه‌كه‌ ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ كردوه‌، به‌فه‌رمانی قائیمقامی سلێمانی ته‌واوی ئه‌و خوارده‌مه‌نیی و كاڵاوشمه‌كانه‌ له‌ناوچه‌ی ده‌ره‌وه‌ی نیشته‌جێبون له‌ناوده‌برێن و خاوه‌نه‌كانیشیان روبه‌ڕوی رێكاری یاسایی ده‌كرێنه‌وه

لەکاتی هەبونی گومان یان بۆ گەیاندنی سکاڵا و زانیاری بەقائیمقامیەتی سلێمانی و لیژنە هاوبەشەکان، پەیوەندی بە ژمارە مۆبایلی (07708677777)ـەوە بکەن.

بەریتانیا مووشەکی دوورمەودا دەداتە ئۆکراین
پێت بەریتانیا مووشەکی دوورمەودا دەداتە ئۆکراین
کەی هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان دەستپێدەکاتەوە؟
دوات کەی هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان دەستپێدەکاتەوە؟
پەیوەنیدر