مامۆستایانی وانەبێژ: لە بێباکی وەزارەتی پەروەردە نیگەرانین



مامۆستایانی وانەبێژ لەبەردەم پەروەردەی سلێمانی گردبوونەوە و داوای دامەزراندن دەکەن، دەڵێن لە خاوی پلان و بێباکی وەزارەتی پەروەردە نیگەرانن، هۆشداری بایکۆتی خوێندنی ساڵی داهاتوو دەدەن.

ئەمڕۆ مامۆستایانی وانەبێژی سلێمانی لەبەردەم بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی گردبوونەوە، ئەمەش پاش ئەوەی کۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی وەزارەتی پەروەردە لە سلێمانی دواخرا.

لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسیدا محەمەد کەمال، نوێنەری مامۆستایانی وانەبێژ ڕایگەیاند، ئەوان بۆ ئاگاداربوون لە پلانەکانی وەزارەت لە دامەزراندنیان لەبەردەم بەڕێوەبەرایەتی گردبوونەوە، بەڵام کۆبوونەوەکە دواخراوە.

ڕایگەیاند، هیوادارن بەهۆی گردبوونەوەکەی ئەوانەوە کۆبوونەوەکە دوانەخرابێت، نیگەرانن لە دواخستنی کۆبوونەوەکە و پلانی خاو و  بێباکی وەزارەتی پەروەردە دەردەبڕن.

دەڵێن “شەرمێکی گەورەیە لەبەر گردبوونەوەی مامۆستا گرێبەستەکانی کۆبوونەوە دوابخرێت، وەزارەتێک لە مامۆستاکانی هەڵبێت وەزارەتێک نییە جێگەی دڵخۆشبێت بێت”.

زیاتر لە ٣٠ هەزار مامۆستای وانەبێژ هەیە، دەیان جار خۆپیشاندانیان بۆ دامەزراندن کردووە، بەڵام تا ئێستا هیچ وەڵامێکیان نەدراوەتەوە.

 

نرخی دۆلار دابەزی
پێشت نرخی دۆلار دابەزی
لەتیف ڕەشید: زۆر هەوڵم بۆ پەسندکردنی بودجەی عێراق داوە و زۆریش باشە
دواتر لەتیف ڕەشید: زۆر هەوڵم بۆ پەسندکردنی بودجەی عێراق داوە و زۆریش باشە
ەیوەندیدار