سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، دەڵێت، پەیامەکەی مەسعود بازرانی ده‌بێته سه‌ره‌تایه‌كی باش بۆ ئه‌وه‌ی هه‌موو كێشه‌كان به گفتوگۆ چاره‌سه‌ر بكرێن.
له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا، نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان وتی؛ “په‌یامه‌كه‌ی سه‌رۆك بارزانی”، بۆ یه‌كڕیزی و كۆبوونه‌وه‌ی نێوانه لایه‌نه سیاسییه‌كان په‌یامی ئاشتی و یه‌كتر قبووڵكردن بوو.
سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان وتیشی؛ ئەو پەیامە ده‌بێته سه‌ره‌تایه‌كی باش بۆ ئه‌وه‌ی هه‌موو كێشه‌كان به گفتوگۆ چاره‌سه‌ر بكرێن، گرنگ ئه‌وه‌یه لایه‌نه‌كان كۆ ببنه‌وه، له هه‌ر شوێنێك كۆ ده‌بنه‌وه پشتیوانیان ده‌كه‌ین.
مەسعود بارزانی، سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان، لە مەراسیمی کردنەوەی مۆزەخانەی یادگەی نیشتمانی مستەفا بارزانی بانگەوازێکی ئاڕاستەی لایەنە سیاسییەکانی هەرێم کرد و وتی؛ داوا و بانگەوازێکی دڵسۆزانە ئاراستەی هەمووان دەکەم لاپەڕەیەکی نوێ لە نێوانیاندا هەڵدەنەوە و هەرچی زووترە کۆبوونەوەیەکی فراوان بەر لە ١٨ی مانگ ساز بکرێت تا بەرپرسیارانە باسی کێشەوکان بکرێت و چارەسەریان بکەین، داوکاریشم پارتی و یەکێتی بە تایبەت تەمو مژی نێوانیان نەهێڵن و دابنیشن و گفتوگۆ بکەن و زەمینە سازی بکەن بۆ ئەو کۆبوونەوەیە، نابێت دژایەتی یەکدی بکەین، با عیبرەت لە راپەڕین وەرگرین نەمانتوانی ئەوەی لە سەروەختێکدا هەموو میلەت بوو بە یەک دەنگ و دەست لەبەرچاوی بگرین.
سەرۆکی پارتی وتیشی؛ خۆشم ئامادەم هەرچی پێم بکرێت بۆ پشتگیری ئەو کۆبوونەوەیە و داواکاریشم میدیا‌و ڕێکخراوەکان هاوکاربن بۆ ڕۆڵ بینینی ئیجابی نەک هۆکار بن بۆ قوڵکردنەوەی کێشەکان.