تیمی یەکێتی کەی دەگەڕێتەوە کۆبوونەوەکانی ئەنجوومەنی وەزیران



وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی هەرێم دەڵێت؛ سەرۆکی تیمی یەکێتی بڕیار لەسەر چۆنێتی بەشداریکردن و گەڕانەوەمان دەدات، لە کۆبونەوەکانی داهاتودا، تیمی پارتی و یەکێتیش کۆبونەتەوە بۆ تاوتوێی ئەو بابەتانەی لە نێوان سەرۆک وەزیران و جێگری سەرۆک وەزیران باسکراوە.

بێگەرد تاڵەبانی وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی هەرێم، لە پشکی یەکێتیی، دوای بەشدارییکردنی لە فێستیڤاڵی رۆژی كێڵگەیی لە سلێمانی رایگەیاند؛ دوێنێ تیمی یەکێتی و پارتی کۆبونەتەوە بۆ تاوتوێی ئەو بابەت و ماددانەی کە لە نێوان سەرۆک وەزیران و جێگری سەرۆک وەزیران باسکراوە دواتر سەرۆکی تیمی یەکێتی بڕیار لەسەر چۆنێتی بەشداریکردنی ئێمە دەدات لە کۆبونەوەکانی ئەنجومەنی وەزیران”.

لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا و بە دیاریکراوی ٨ی ئەم مانگە، هەریەکە لە مەسرور بارزانی و قوباد تاڵەبانی لەبارەی کێشەکانی نێوانیان کۆبوونەوە و گفتوگۆیان کرد، بەگوێرەی راگەیەندراوی کۆبونەوەکە، هەردولا کۆکبوون لە سەر چارەسەریی گشت کێشەکان.

مەسعود بارزانی، با عیبرەت لە ڕاپەڕین وەربگرین
پێت مەسعود بارزانی، با عیبرەت لە ڕاپەڕین وەربگرین
ترەمپ: ئەگەر من لەجێی پوتین بوومایە شەڕی ئۆکراینم نەدەکرد
دوات ترەمپ: ئەگەر من لەجێی پوتین بوومایە شەڕی ئۆکراینم نەدەکرد
پەیوەنیدر