دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی پێشووی ئەمریکا، ڕایگەیاند؛ نامەوێت لەسەر ئاستی دۆڕاو یان براوە قسە لەسەر شەڕی ڕووسیا و ئۆکراین بکەم بەڵکو دەمەوێت لە ڕووی یەکلایی کردنەوەی ئەم بابەتە بدوێم و بیر بکەمەوە.
ترەمپ کە دژی سیاسەتی کۆمارییەکانە، لە پشتیوانی کیێڤ دا وتی؛ “دەمەوێت ئەو هەموو ناهەموارییە بوەستێت کە دەبێتە هۆی گیانلەدەستدانی مرۆڤەکان ئەوان دەمرن، ڕووسەکان و ئۆکراینییەکان، دەمەوێت نەمرن”.
سەرۆکی پێشووی ئەمریکا لە درێژەی قسەکانیدا وتی؛ “دەتوانم ئەو شەڕە بوەستێنم کە لە مانگی شوباتی ساڵی ڕابردوو دەستیپێکرد بە دانوستانی ڕاستەوخۆ لەگەڵ ڤلادیمێر پوتین سەرۆکی ڕووسیا و ڤلۆدیمیر زێلێنسکی سەرۆکی ئۆکراین”.
وتیشی: “پوتین و زێلێنسکی هەردووکیان خاڵی لاوازیان هەیە و خاڵی بەهێزیشیان هەیە، دەتوانم هەردووکیان ببینم و لە ٢٤ کاتژمێردا ئەم شەڕەیان بەکۆتایی هێنان یەکلایی بکەمەوە”.
ترەمپ، پێی وایە “پۆتین هەڵەی کردووە” بە دەستپێکردنی شەڕی ئۆکراین و وتی ئەگەر من سەرۆکی رووسیا بومایە نەدەچوومە ئۆکراین”.