“خۆشحاڵم لەگەڵتانم بۆ کردنەوەی یادگەی سەرۆکی مەزن مەلا مستەفا بارزانی”



سەرۆککۆماری عێراق، د. عەبدوللەتیف ڕەشید لە میانی کردنەوەی یادگەی نیشتمانی مستەفا بارزانی لە بارزان ڕایگەیاند؛ خۆشحاڵم کە لەم مەرسیمەدا لەگەڵتانم بۆ کردنەوەی یادگەی سەرۆکی مەزن جەنابی مەلا مستەفا بارزانی.

 

لە میانی وتارێکدا، د. عەبدوللەتیف ڕەشید وتی؛ مێژووی گەلەکەمان پڕیەتی لە سەروەری، کە بە لێهاتووی و هاتنە مەیدانی دەیان سەرکردەو کاریزما ڕێبازی پیرۆزی کوردایەتی بەردەوام بووە و وەک هەر میللەتێکی زیندوش شانازی بە سەرکردە مەزنەکانمان دەکەین.

 

ناوبراو ڕایگەیاند؛ دەبێت کاریگەری سەرکردە مەزنەکانمان بە درەوشاوەی بهێڵینەوە و نەوەکانی ئێستامان بە خەبات و تێکۆشانی ئەوان ئاشنا بکەین.

 

ئاشکراشیکرد؛ چارەنووسی هەرێم و عێراق گرێدراوی یەکە و  ناوچەکەش رووبەڕووی ئاڵنگاریی بووەتەوە و قۆناغێکی نوێ هاتووەتە بەردەم هەرێم و ناوەند کە ساڵانێکە بە هۆی تێکچوونی پەیوەندییەکان هاتووەتە ئارا، دەبێت ئەم ئارامیی و لێکتێگەیشتنەی ئێستا هاتووەتە ئارا بیقۆزینەوە بۆ سەر لەنوێ بنیاتناناوەی وڵات و ناکۆکی و ململانێی سیاسی وەلا بنێین لە پێناو بوژانەوەی ژێر خانی ئەم وڵاتە و بەئامانج گەیاندنی ئاواتەکانمان.

 

ترەمپ: ئەگەر من لەجێی پوتین بوومایە شەڕی ئۆکراینم نەدەکرد
پێت ترەمپ: ئەگەر من لەجێی پوتین بوومایە شەڕی ئۆکراینم نەدەکرد
پۆلیسی سلێمانی، تۆمەتبارێکی دەستگیرکرد
دوات پۆلیسی سلێمانی، تۆمەتبارێکی دەستگیرکرد
پەیوەنیدر