سەرۆککۆماری عێراق لە هەولێرە



 

سەرۆککۆماری عێراق  بەمەبەستی بەشداریکردن لەکردنەوەی مۆزەخانەی نیشتمانی بارزانی، گەیشتە شاری هەولێر.

 

ئەمڕۆ پێنج شەممە ١١- ٥- ٢٠٢٣ بە سەرپەرشتی مەسعود بارزانی و بە ئامادەبوونی دەیان سەرکردە و کەسایەتییە کوردستانی و عێراقی و بیانییەکان مۆزەخانەی نیشتمانی بارزانی دەکرێتەوە.

 

دوێنێ مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە وتارێکدا لە رێوڕەسمی پێشوازیکردن لە میوانانی مۆزەخانەی نیشتمانی بارزانی رایگەیاند، مۆزەخانەی نیشتمانی بارزانی باس لە بەشێکی مێژووی خەڵکی ئێمە دەکات، کە لە کوێ دەستمان پێکرد و ئەمڕۆ گەیشتووین بە چی.

 

سەرۆکی حکومەت، وتیشی: بارزان لە ١٠٠ ساڵی رابردوودا لانی کەم ١٦ جار وێرانکراوە و لەگەڵ زەویدا تەخت کراوە.

سەرۆک وەزیرانی عێراق گەیشتە هەولێر
پێت سەرۆک وەزیرانی عێراق گەیشتە هەولێر
مۆزەخانەی نیشتیمانی بارزانی دەکرێتەوە
دوات مۆزەخانەی نیشتیمانی بارزانی دەکرێتەوە
پەیوەنیدر