دەسەڵاتی فڕۆکەوانی شارستانی عێراق، بارگاویکەرەوەی مۆبایل قەدەغەدەکات.
دەسەڵاتی فڕۆکەوانی شارستانی عێراق ئاگادارییەکی سەبارەت بە هەڵگرتنی بارگاویکەرەوەی گەورەی مۆبایل (پاوەربانک) مۆبایل بڵاوکردەوە.
دەسەڵاتەکە لە ئاگادارینامەیەکدا ڕایگەیاندووە؛ “بڕیار دراوە ڕێگری لە هەڵگرتنی بارگاویکەرەوەی گەورەی (پاوەر بانک) بکرێت لە جانتای گەشتیاراندا و هۆشداریش دەدات بەمەبەستی پاراستنی سەلامەتی پاوەر بانک نەخەنە جانتای گەشتەکانیان و بە پیجەوانەوە دەستی بەسەردا دەگیرێت.