قوباد تاڵەبانی: ئەمڕۆ لەگەڵ مەسرور بارزانی کۆبوونەوەیەکی بەرھەمدارم ئەنجامدا



قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیرانی ھەرێمی کوردستان لەبارەی کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆ لەگەڵ مەسرور بارزانی سەرۆک وەزیرانی هەرێم، لە تویتەر پەیامێکی بڵاوکردووەتەوە دەڵێت:ئەمڕۆ لەگەڵ سەرۆک وەزیران مەسرور بارزانی کۆبوونەوەیەکی بەرھەمدارم ئەنجامدا.

دەشڵێت:”پێکەوە بەھێزین و دەتوانین بەسەر ئاستەنگەکاندا زاڵبین، پێکەوە کاردەکەین بۆ خزمەتکردنی ھاووڵاتیانمان و بە بەھێزییەوە رووبەڕووی ئەو ھەڕەشانە دەبینەوە کە رووبەڕووی ھەرێمی کوردستان دەبنەوە”.

ماوەی چەند مانگێكە قوباد تاڵەبانی و تیمی وزاری یەكێتی بایكۆتی كۆبوونەوەكانی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمیان كردووە و بەهۆیەوە كێشەكانی نێوان یەكێتی و پارتی قوڵتر بوونەتەوە و هۆكارەكەشی بۆ چەند پرسێك دەگەڕێننەوە.

مەسعود حەیدەر: رەنگەلە دوو ڕۆژی داهاتوودا  400 ملیار دینارەکە بگاتە هەولێر
پێت مەسعود حەیدەر: رەنگەلە دوو ڕۆژی داهاتوودا 400 ملیار دینارەکە بگاتە هەولێر
بەشەخۆراكی زیاتر لە 100 هەزار كەس لە عێراق و هەرێم بڕا و ڕاگیرا
دوات بەشەخۆراكی زیاتر لە 100 هەزار كەس لە عێراق و هەرێم بڕا و ڕاگیرا
پەیوەنیدر