پەرلەمانی عێراق بڕیاریدا سبەینێ كۆببێتەوە و گفتوگۆ و دەنگ دەدات لەسەر 7 پڕۆژە یاسا و بڕیار.
سەرۆكایەتی پەرلەمانی كوردستان خشتەی كاری كۆبوونەوەی بڵاوكردەوە و ئاماژەی بەوەكردووە، سبەینێ سێ شەممە لە كاتژمێر 11ی پێشنیوەڕۆ كۆبوونەوەی پەرلەمان سازدەكرێت.
ڕاشیگەیاند، لە كۆبوونەوەكەدا گفتوگۆ دەكرێت لەسەر چەند پڕۆژە یاسا و ڕاپۆرتێك و هەروەها دەنگ لەسەر چەند پڕۆژە یاسایەك دەدرێت.
ماوەی تەنها 22 ڕۆژ ماوە بۆ ئەوەی پەرلەمانی عێراق بچێە پشووی بەهارەوە و لە ئێستاشدا كۆبوونەوەكان چڕكراونەتەوە بۆ گفتوگۆ كردن لەسەر پڕۆژە یاسای بودجە و بڕیارە بەم زووانە لە پەرلەمان دەنگی لەسەر بدرێت.