وەزیری دارایی عێراق بڕیارێكی بۆ مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم دەركرد



وەزیریی دارایی عێراق لە كۆبوونەوەی لەگەڵ لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق سەبارەت بە گفتوگۆكردن و ئامادەكارییەكان بۆ دەنگدان لەسەر پڕۆژە یاسای بودجەی فیدڕاڵی عێراق ڕایگەیاندووە، كە قەرەبووی مووچە و بودجەی هەرێم دەكەنەوە بەهۆی ڕاگرتنی هەناردەی نەوتەوە.

جەمال کۆچەر، ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، “تەیف سامی، وەزیری دارایی عێراق لە كۆبووونەوەی لیژنەی دارایی ئامادەبووە و گفتوگۆیان لەسەر پڕۆژە یاسای بودجە و پشكی هەرێمی كوردستان كردووە”.

ڕاشیگەیاند، وەزیری دارایی عێراق پێی ڕاگەیاندین، كە دوای پەسەند كردنی یاسای بودجە، قەرەبووی بودجەی هەرێمی کوردستان دەکەنەوە، كە لە ئێستادا هەناردەی نەوتەکەی بەهۆی سکاڵای حکومەتی فیدراڵیی عێراقەوە ڕاگیراوە.

بەهۆی بڕیاری دادگای ناوبژیوانی نێودەوڵەتی پاریس، كە لە دژی توركیا دەرچووە بەهۆی هەناردەی نەوتی هەرێمەوە، لە 25ـی ئاداری ڕابردووەوە هەناردەی نەوتی هەرێم ڕاگیراوە و ئەوەش كاریگەری گەورەی لەسەر بودجەی هەرێم دروست كردووە، كە زیاتر لە 90%ی پشت بە نەوت دەبەستێت و بەوهۆیەوە دابەشكردنی مووچەش دواكەوتووە.

پێشنوێژی مزگەوتی پێغەمبەر (د.خ) لە مەدینە كۆچی دوایی كرد
پێت پێشنوێژی مزگەوتی پێغەمبەر (د.خ) لە مەدینە كۆچی دوایی كرد
پەرلەمانی عێراق بەرنامەی كۆبوونەوەی داهاتووی دیاریكرد
دوات پەرلەمانی عێراق بەرنامەی كۆبوونەوەی داهاتووی دیاریكرد
پەیوەنیدر