“یەکێتی ئامادەیە بۆ هەڵبژاردن”



 

وتەبێژی یەكێتیی نیشتیمانیی كوردستان رایگەیاند، “یەکێتی ئامادەیە بۆ هەڵبژاردن و لەپێناو پاراستنی شكۆ و پێگەی هەرێمی كوردستان پێویستە هەڵبژاردن لەکاتی خۆیدا ئەنجام بدرێت”.

د. سۆران جەمال تاهیر وتەبێژی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بە میدیای فەرمی یەکێتی ڕاگەیاندووە: “یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ئامادەیە بۆ هەڵبژاردن و هەڵبژاردنیش پێویستی بە چەند بنەمایەکی سەرەکی هەیە وەک هەمواری یاسای هەڵبژاردن و کاراکردنەوەی کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردن “هەوڵەکانمان بەو ئاڕاستەیە بووە کە یاسای هەڵبژاردنی هەرێمی کوردستان هەموار بکرێتەوە، خەڵکی هەرێمی کوردستان و لایەنە سیاسییەکانیش لەگەڵ ئەوەن کە یاسایەکی نوێ بۆ هەڵبژاردن هەبێت، لەبەرئەوەی ئەو یاسایە کە هەڵبژاردنی پێکراوە لە پێنج خولی رابردوودا، لە ساڵی 1992 دانراوە و چەندینجار هەموارکراوەتەوە”.

وتەبێژی یەکێتی ئاماژەی بەوەداوە: “یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لەگەڵ ئەوەدایە کە پێکهاتەکانی هەرێمی کوردستان رێژەی خۆیان پارێزراوبێت و نوێنەرایەتی ئەو پێکهاتانە بکەن کە دەنگیان پیدەدەن”.

د. سۆران جەمال تاهیر، دەڵێت؛ بۆ رۆژی هەڵبژاردن، کاتێکی زۆرمان لەبەردەستدا ماوە و گەر لایەنی بەرامبەرمان ئامادەبێت لە کۆبوونەوەیەکدا دەتوانین لەسەر خاڵە سەرەکییەکانی هەڵبژاردن کۆک بین و ئەوکاتەی رێککەوتنی لایەنە سیاسییەکانی لەسەر کرا دەتوانین لە ماوەی هەفتەیەک تا دوو هەفتە لە پەرلەمانی کوردستان دا ئەو یاسایە هەمواربکرێتەوە و کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان کارابکرێتەوە، بەڵام ئەمانە پێویستیان بە رێککەوتن هەیە”.

حكومەتی هەرێم دەروازەیەكی نوێی نیودەوڵەتی لەگەڵ توركیا دەكاتەوە
پێت حكومەتی هەرێم دەروازەیەكی نوێی نیودەوڵەتی لەگەڵ توركیا دەكاتەوە
بانگەشەکانی هەڵبژاردن لە تورکیا توندتر و گەرمتر دەبن
دوات بانگەشەکانی هەڵبژاردن لە تورکیا توندتر و گەرمتر دەبن
پەیوەنیدر