لە سبەینێوە شەقامێكی سەرەكی ناو سلێمانی دادەخرێت



سەرۆکایەتی شارەوانی سلێمانی ئاشكرای دەكات، كە لە سبەینێوە شەقامی سەرەکیی (سلێمانی-تاسڵوجە) بەهۆی كاركردن لە یەكتربڕی باخی بەختیاری دادەخرێت و دەشڵێت: “شەقامی لاوەكی تەنیشتی ئامادەكراوە بۆ هاتووچۆی شۆفێران”.

سەرۆکایەتی شارەوانی سلێمانی لە ئاگادارییەكدا بۆ هاووڵاتیان شاری سلێمانی و شۆفیران ئاماژەی بەوەكردووە، بەهۆی کارکردنی بەردەوام لە (یەکتربڕی باخی بەختیاری) لە كاتژمێر (07:30) خوولەكی بەیانی ڕۆژی چوار شەممەوە ٣٠\١١\٢٠٢٢ شەقامی سەرەکی (سلێمانی- تاسڵوجە) بە ئاڕاستەی تاسڵوجە دادەخریت.

ڕاشیگەیاندووە، لە دوای یوتێرنی باخی بەختیاری ئەو شەقامە دەگیرێت، كە بە ئاڕاستەی تاسڵوجە دەڕوات و شەقامی لاوەكی تەنیشتی ئامادەكراوە و كراوە دەبێت بۆ بەكارهێنانی لەلایەن شۆفێران و هاووڵاتیانەوە.

جەختیشی كردۆتەوە، گەڕانەوە بۆ گەڕەكی بەكرەجۆ، ڕۆشتن بەرەو قلیاسان، هەروەها هاتن لە تاسڵوجە بۆ ناوشاری سلێمانی ئاسایی دەبێت.

شارەوانی سلێمانی داوا لە هاووڵاتیان دەكات، “هاوكارمانبن بۆ جێبەجێكردنی ئەو پڕۆژە خزمەتگوزارییە، كە خزمەتێكی گەورە بە شاری سلێمانی و شۆفێران دەگەیەنێت، لە ڕووی كەمكردنەوەی ئاستەنگی هاتووچۆ و قەرەباڵغی زۆری شەقامەكە”.

پێدانی قەرزێكی نوێ‌ بە هاووڵاتیان ڕاگەیەنرا
پێت پێدانی قەرزێكی نوێ‌ بە هاووڵاتیان ڕاگەیەنرا
ڕاهێنەری مەكسیك: دەبێت گۆڵی زۆر لە سعودیە بكەین
دوات ڕاهێنەری مەكسیك: دەبێت گۆڵی زۆر لە سعودیە بكەین
پەیوەنیدر