بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی سلێمانی ئەمڕۆ و سبەی ئەگەری تاوە باران و بورسەکە هەیە، پلەکانی گەرما نزمدەبنەوە.
بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی سلێمانی پشێبینییەکانی کەشوهەوای بۆ ٤٨ کاتژمێری ئایندە بڵاوکردەوە، بەپێی پێشبینیەکەش، ئەمڕۆ ئاسمانی هەرێمی کوردستان هەور دەبێت، ئەگەری تاوە باران و بورسکەی کەم لە ناوچەکانی باشووری خۆرئاوای هەرێم هەیە، پلەکانی گەرماش نزمدەبنەوە.
سبەی بەهۆی نزمە پەستانی باشووری عێراق، ئاسمانی هەرێمی کورستان هەور و نیمچە هەوردەبێت، ئەگەری تاوە باران و بورسکەی کورتخایەن لە ناوچە شاخاوییەکان هەیە، پلەکانی گەرما بەراورد بە ئەمڕۆ نزمتردەبنەوە، ئەگەری با هەیە.
پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :
هەولێر: ٢٩
سلێمانی: ٢٨ دهۆک: ٣٠
کەرکوک: ٣٤
هەڵەبجە: ٣١
حاجی ئۆمەران: ٢٠
زاخۆ: ٣٠
سۆران: ٢٤
گەرمیان: ٣٨