یاریدەدەری سەرۆکی دەزگای دادوەری ئێران بۆ کاروباری نێودەوڵەتی ڕایگەیاند، سبەی سێشەممە سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای دادوەری عێراق سەردانی ئێران دەکات.
کازم غەریب ئابادی، یاریدەدەری سەرۆکی دەزگای قەزایی بۆ کاروباری نێودەوڵەتی و بەرپرسی کۆمیسیۆنی مافی مرۆڤ لە کۆماری ئیسلامیی ئێران، بە ئاژانسی هەواڵی فارسی ڕاگەیاندووە: لەسەر بانگهێشتی سەرۆکی دەزگای قەزایی، حوجەتولئیسلام غولام حوسێن موحسینی عیجەی، سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای دادوەری عێراق، فائیق زەیدان، سبەی سێشەممە، بە سەردانێکی فەرمی دوو رۆژە دەگاتە تاران.
غەریب ئابادی دەڵێت: سەردانەکە، بە ئامانجی پەرەپێدان و پتەوکردنی هاوکاری یاسایی و دادوەری نێوان هەردوو وڵاتە، بابەتی جۆراوجۆر تاوتوێ دەکرێن و دوو یاداشتنامەی لێکتێگەیشتن بۆ هاوکاری نێوان هەردوولا واژۆ دەکرێن.