بەڕێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومرەی هەرێمی کوردستان ئاگاداری ئەو حاجییانە دەكاتەوە، كە ناویان لە لیستی حاجییانی سلێمانییە بە زووترین كات سەردانی نووسینگەی حەج و عومرەی سلێمانی بكەن.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومرەی هەرێم لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، ئەو هاووڵاتیانەی، کە ناویان لە لیستی هاوپێچدا هاتووە، کە ژمارەیان ١١٢ کەسە بەزووترین کات سەردانی نووسینگەی حەج و عومرەی سلێمانی بکەن بە مەبەستی تەواوکردنی مامەڵەکانیان.
ڕوونیشی كردۆتەوە، ماوەی چەندین ڕۆژە لە رێگەی ژمارە مۆبایلەکانیانەوە پەیوەندییان پێوە دەکرێت بە هیچ شێوەیەک پەیوەندییەکان بەردەست نین.
دەشڵێت: “داواکارین لە هەر کەسێک، کە ئەم ناوانەی خوارەوە بناسێت یان خزم و کەسوکاری نزیکیان بن بە زووترین کات ئاگادارییان بکەنەوە، چونکە دواکات بۆ تەواوکردنی مامەڵەکانیان ڕۆژی ١٠\٥\٢٠٢٣ دەبێت”.