نوێنەری گشتتی مامۆستایانی وانەبێژ لە هەرێم ڕایدەگەیەنێت، كە سبەینێ مووچەی مانگی 3ی مامۆستایانی وانەبێژ دابەش دەكرێت.
عەلی ڕەئوف، نوێنەری مامۆستایانی وانەبێژ لە هەرێمی كوردستان بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، سبەی دوو شەممە لە پەروەردەکانی سنووری سلێمانی و هەڵەبجە دەست بەدابەشکردنی شایستەی دارایی مانگی ٣ی ٢٠٢٣ی مامۆستایانی وانەبێژ دەکرێت.
ڕوونیشی كردەوە، مووچەی مامۆستایانی وانەبێژ هەریەك لە پەروەردەكانی (ڕۆژئاوای سلێمانی، ڕۆژهەڵاتی سلێمانی، هەڵەبجە، پشدەر، کفری، دوکان، چەمچەماڵ، سەیدصادق، کەلار، دەربەندیخان، پێنجوێن، شارەزوور ، سارباژێڕ، قەرەداغ، ڕانیە) دەگرێتەوە.
تا ئێستا لە بەشێكی پەروەردەكات مووچەی مامۆستایانی وانەبێژ دابەش كراوە و بەشێكی دیكەیان چاوەڕێی مووچە دەكەن، ئەمە سەرەڕای ئەوەی مانگی هەفتەیەكی مانگی 5 تێپەڕیوە و هێشتا مووچەی مانگی 4 دەست بە دابەشكردنی نەكراوە.