پزیشكێكی پسپۆڕی نەخۆشییەكانی منداڵان لە سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، بەكارهێنانی دەرمانی دژە بەكتریا بە شێوەیەكی فراوان كارەساتی دروست كردووە و دەشڵێت: “چەند ساڵە هاوار ئەكەین”.
د. پشدەر عەبدوڵڵا، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی منداڵان لە سلێمانی لە ڕاگەیەنراوێكدا هۆشداری دەدات بە هاووڵاتیان سەبارەت بە بەكارهێنانی دەرمانی دژە بەكتریا “هەوكردن” و دەڵێت: “چەند ساڵە هاوار ئەكەین ئەڵێین تكایە لە خۆتانەوە دەرمان مەدەن بە منداڵەكانتان، بەڵام گوێمان بۆ ناگیرێت و بە قسەمان ناكرێت”.
دەشڵێت: “بەداخەوە بەكارهێنانی دەرمانی دژە بەكتریا بە شێوەیەكی فراوان بەبێ هۆ لەلایەن هاووڵاتیانەوە كارەساتی درووست كردووە لەم وڵاتەدا”.
ئاماژەی بەوەشكردووە، بەهۆی بەكارهێنانی دەرمانی دژە بەكتریاوە بەشێك لە پشكنینەكان هەڵە دەرئەچن، بەشێك لە منداڵەكان وەڵامیان بۆ كۆمەڵێك دژە بەكتریا نیە”.
ئەو پزیشكە پسپۆڕەی منداڵان تكا دەكات و دەڵێت: “تكایە تكایە تكایە، جگە لە پزیشكی پسپۆڕی منداڵان، منداڵەكەت بۆ چارەسەر مەبە هیچ شوێنێكی تر”.