مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێم، ئەمڕۆ پێنجشەممە 5/4، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە تویتێکدا ئامادەیی حکومەتی هەرێمی کوردستانی بۆ جێبەجێکردنی فەرمانی مەسعود بارزانی بۆ دامەزراندنی ناوەندێک بۆ کوردی فەیلی ڕاگەیاند.
مەسرور بارزانی لە تویتێکدا رایگەیاند:”بە بۆنەی کۆتاییهاتنی یەکەمین کۆنفرانسی زانستیی نێودەوڵەتیی جینۆسایدی گەلی کوردستان – جینۆسایدی کوردی فەیلی، کە بە دەستپێشخەری و لەژێر سەرپەرشتی مەسعود بارزانی ئەنجامدرا، سوپاسی ڕێکخەرانی کۆنفرانس و بەشداربووانی دەکەم کە بە توێژینەوە بەنرخەکانیان لەم کۆنفرانسەدا بەشداربوون”.
سەرۆکی حکومەت ئاماژەی بەوەشکردووە، “ئامادەیی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ جێبەجێکردنی فەرمانی مەسعود بارزانی بۆ دامەزراندنی ناوەندێک بۆ کاروباری کوردی فەیلی لە هەولێر دەردەبڕین”.