ئایدن مەعروف: تۆمارکردنی سکاڵا دژی کورسی کۆتاکان هەنگاوێکی هەڵەیە



وەزیرێكی حكومەتی هەرێم ڕایدەگەیەنێت، تۆمارکردنی سکاڵا دژی کورسی کۆتاکان لە دادگای فیدراڵی عێراق، هەنگاوێکی هەڵەیە و دژی پێکهاتەکانی کوردستانە.

ئایدن مەعروف، وەزیری حكومەتی هەرێم بۆ کاروباری پێکهاتەکان ڕایگەیاند، ئەوان لەگەڵ ئەوەدان هەڵبژاردن لەکاتی دیاریکراوی خۆیدا بکرێت و نابنە بەشێك لە ناکۆکی نێوان لایەنە سیاسییەکان.

دەشڵێت: “11 کورسی کۆتاکان، بە پلەی یەک نوێنەرایەتی نەتەوەکان دەکەن، نەک نوێنەرایەتی ئایین و ئاینزاکان”.

ڕاشیگەیاند، ئەوان بەردەوام لەگەڵ ئەوەدابوون، کە بەشێک بن لە چارەسەری کێشەکان، چونكە ئێمە نامانەوێت ببینە کێشە لەنێو پارتە سیاسییەکاندا.

ئەمە لەكاتێكدایە، كە تا ئێستا بەهۆی ناكۆكی حزبە سیاسییەكانی هەرێمەوە لەسەر چەند بڕگەیەكی یاسای هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان، كە یەكێك لە بڕگەكان كورسی كۆتاكانە، ڕێككەوتن لەسەر هەمواری یاسای هەڵبژاردن نەكراوە.

سۆران عومەر، سەرۆكی فراكسیۆنی كۆمەڵی دادگەری لە پەرلەمانی عێراق لەتۆڕی كۆمەڵایەتی خۆی لەفەیسبوك رایگەیاندووەك “لە دادگای فیدڕ‌اڵی سكاڵای لەسەر كورسی پێكھاتەكان لە پەرلەمانی كوردستان تۆماركردووە، بۆ ھەڵوەشاندنەوەی ئەو ماددە یاساییەیك كە 11 كورسی كۆتای بە پێكھاتەی توركمان و مەسیحی و ئەرمەن بەخشیووە”.

ئەم كەشە فێنكە تا كەی بەردەوام دەبێت و كەی باران دەبارێت؟
پێت ئەم كەشە فێنكە تا كەی بەردەوام دەبێت و كەی باران دەبارێت؟
سودانی: مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم دابین دەكەين
دوات سودانی: مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم دابین دەكەين
پەیوەنیدر