هەڵەبجە دەبێتە پارێزگای 19ی عێراق



ئەندامێكی پەرلەمانی عێراق لە فراكسیۆنی یەكێتی ڕایدەگەیەنێت، كە خوێندنەوەی دووەم و گفتوگۆ لەسەر پرۆژە یاسای پارێزگای هەڵەبجە لە پەرلەمانی عێراق تەواو بوو، تەنها دەنگدان و پەسەندكردنی ماوە و پشت بەخوا ئەو قۆناغەش تەواو دەبێت.

كاروان یاروەیس، ئەندامی پەرلەمانی عێراق بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، خوێندنەوەی دووەم بۆ پڕۆژە یاسای هێنانە كایەی پارێزگای هەڵەبجە تەواو بووە و لیژنەی هەرێمەكان و لیژنەی یاسایی ڕاپۆرتی خۆیان لەسەر پڕۆژە یاساكە خوێندەوە و بەشێك لە پەرلەمانتاران گفتوگۆیان لەسەر كرد.

ڕاشیگەیاند، زۆربەی زۆری گفتوگۆكان بۆ دەستخۆشی بوو لە حكومەت و پەرلەمان بۆ پڕۆژە یاساكە و ئێستا قۆناغی دەنگدانی ماوە.

وتیشی، “دەنگدان بۆ پڕۆژە یاساكە یان دەكەوێتە پێش پشووی وەرزی یاسادانان، كە لە كۆتایی ئەم مانگەوە دەستپێدەكات، یان دەكەوێتە دوای پشووەكە، چونكە پێش پشووەكە ئەولەویەت دەدرێت بە پڕۆژە یاسای بودجە”.

ئاشكراشی كرد، لەبەر پەسەند كردنی بودجە، هەموو جۆرە مۆڵەت و گەشتێك بۆ پەرلەمانتاران ڕاگیراوە ئەوەش لەپێناو ئەوەی لەماوەی ئەم مانگەدا پەرلەمان بتوانێ‌ پڕۆژە یاسای بودجەی ساڵی 2023 پەسەند بكات.

ڕێنماییەكی دیكە بۆ كۆمپانیا و پێشانگاكانی فرۆشتنی ئۆتۆمبێل دەركرا
پێشت ڕێنماییەكی دیكە بۆ كۆمپانیا و پێشانگاكانی فرۆشتنی ئۆتۆمبێل دەركرا
شاخەوان عەبدوڵڵا بۆ مووچە چی بە سودانی وتووە؟
دواتر شاخەوان عەبدوڵڵا بۆ مووچە چی بە سودانی وتووە؟
ەیوەندیدار