سەرۆکی هەرێم دەچێتە بەغدا و لەگەڵ سودانی کۆدەبێتەوە



 

بۆ بەشداری لە پانێلێکی دیداری بەغدا، سەرۆکی هەرێمی کوردستان سەردانی بەغدا دەکات و لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی عێراق کۆدەبێەوە.

 

ئەمڕۆ پێنجشەممە ٤-٥-٢٠٢٣ نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان، سەردانی بەغدا دەکات و بەشداری پانێلێکی دیداری بەغدا دەکات بە ناونیشانی “هەرێمی کوردستان.. لایەنێکی کارا لە گۆڕەپانی نیشتمانی و نێودەوڵەتی”.

 

لە سەردانەکەیدا، نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان، لەگەڵ محەمەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق کۆدەبێتەوە و دۆخی عێراق و ناوچەکە و پەیوەندییەکانی هەولێر و بەغدا ڤەرباس دەخەن.

قوباد تاڵەبانی: پێشوازی لەهەر دەستپێشخەرییەک دەکەین بۆ چارەسەرکردنی کێشە ناوخۆییەکان
پێت قوباد تاڵەبانی: پێشوازی لەهەر دەستپێشخەرییەک دەکەین بۆ چارەسەرکردنی کێشە ناوخۆییەکان
“تا کات لەبەردەستدا ماوە بەفەرمی چەکەکانتان تۆماربکەن”
دوات “تا کات لەبەردەستدا ماوە بەفەرمی چەکەکانتان تۆماربکەن”
پەیوەنیدر