نرخی نەوت بەردەوامە لە دابەزین



ئەمڕۆ بەرمێلێک نەوتی برێنت بە ٧٣ دۆلار و ٨ سەنتە، ئەمەش بەراورد بە دوێنێ نرخەکەی زیاتر دابەزیوە، لە بەرامبەردا نرخی نەوتی ئۆپیک بەرزبووەتەوە.

نرخی نەوت لە ئاستی جیهانیدا بەردەوامە لە دابەزین، ئەمڕۆ نزمترین نرخی لە تێکڕایی مانگی ڕابردوودا تۆمارکرد، لە کاتێکدا لە ناوەڕاستی مانگی چواردا نرخەکەی ٨٩ دۆلار بووە.

بەڵام ئەمڕۆ نرخەکەی بۆ نزمترین ئاستی تێکڕای مانگێک تۆمار کردووە، نرخی بەرمیلێک نەوتی برێنت ٧٣ دۆلار و هەشت سەنتە.

لەبەرامبەردا نرخی بەرمێلێک نەوتی ئۆپیک ٨٠ دۆلارە، بە پێچەوانەی نەوتی برێنتەوە نرخەکەی بەراورد بە دوو هەفتەی ڕابردوو بەرزبووەتەوە.

نرخی دۆلار زیاتر بەرزبووەوە
پێشت نرخی دۆلار زیاتر بەرزبووەوە
لە ئەنجامدانی تیروپشکی حاجیان گەندەڵی کراوە؟
دواتر لە ئەنجامدانی تیروپشکی حاجیان گەندەڵی کراوە؟
ەیوەندیدار