به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی حه‌ج و عومرەی هەرێم رەتیدەکاتەوە کە هیچ تیروپشکێک بۆ ناوی حاجیان ئەنجامدرابێت و ئەو تیروپشکەی بۆ کە کراوە بۆ هەڵبژاردنی ناوی کۆمپانیای حەج و عومرە بووە و دەشڵێت:” بە مافی خۆمانی دەزانین لە بەرامبەر ناوزڕاندنمان سکاڵایی یاسایی تۆمار بکەین”.
ئەمڕۆ چوارشەممە، به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی حه‌ج و عومرەی هەرێم راگەیەندراوێکی بڵاوکردووەتەوە ودەڵێت: ئه‌مساڵ هیچ تیروپشكێک بۆ ناوی حاجیان ئه‌نجام نه‌دراوه ئه‌و تیروپشكه‌ی كه كراوه بۆ هه‌ڵبژاردنی ناوی كۆمپانیاكانی حه‌ج و عومره بووه.
دەشڵێت:” تیروپشکەکە لە لایەن لیژنه‌یه‌ك له به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی حه‌ج و عومره به ئه‌ندامێتی به‌رپرسی نووسینگه‌كانی حه‌ج و عومره لە پارێزگاكان و ئیداره سه‌ربه‌خۆكان ئەنجامدراوە و چاوپێكه‌وتنیان له‌گه‌ڵ هه‌موو كۆمپانیاكان كردووه ئه‌و كۆمپانیانه‌ی كه شیاوبوون و مه‌رجه‌كانی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی حه‌ج و عومره‌ی تێدا بوبێت له تیروپشكەکەدا به‌شدارییان پێكراوه”.
لە روونکردنەوەکەدا هاتووە:”ئەو کۆمپانیایانەی مەرجەکانیان تێدا نەبووە یاخود کەم و کوڕییان هەبووە و نەخراونەتە نێو تیروپشکەوە یان لە تیروپشکەکەدا ناویان دەرنەچووە ناڕازین”.
ئەوە لە کاتێکدایە ئەمڕۆ چوارشەممە خاوەنی یەکێك لە کۆمپانیاکانی حەج و عومرە باسی لەوەکرد ساختەکاری لە تیروپشکی کۆمپانیاکانی حەجدا کراوە.