ئەنجوومەنی وەزیران 3 بڕیاری بانكی ناوەندی بۆ پاڵپشتی دینار خستەكار



ئەنجوومەنی وەزیرانمی عێراق چەند بڕیارێكی دیكەی بانكی ناوەندی بۆ پاڵپشتی بەرزبوونەوەی بەهای دینار دەخاتەكار و جەختیشدەكاتەوە، كە دەبێت سەرجەم فەرمانگەكان پارەی كرێ‌ و ڕەسم و غەرامە و فرۆشتن بە ئەلیكترۆنی و بە ئامێری (POS) وەربگرن.

ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق لە كۆبوونەوەی ئەمڕۆیدا بڕیاریدا بە دەسەڵاتدان بە دەزگاکانی حکومەت بۆ پێدانی عمولەی پارەدانی ئەلیکترۆنی بۆ ئەو بڕە پارانەی کە کۆیان دەکەنەوە (بۆ کرێ، ڕسومات، غەرامە، فرۆشتن) بەپێی ئەو ڕێژەیەی لەلایەن بانکی ناوەندی عێراقەوە پەسەندکراوە بۆ پارەدان بە کارتی ئەلیکترۆنی.

ڕاشیگەیاندووە، دەسەڵات دراوە بە وەزارەت و فەرمانگەكان بۆ پێدانی عمولەی ئەو پارەیەی وەریدەگرن لە (باج) بە هەموو جۆرەكانییەوە بە شێوەی پێدانی ئەلیكترۆنی و بەپێی ئەو ڕێژە عمولەیەی بانكی ناوەندی بڕیاری لێ‌ داوە بۆ پارەدان بە كارت.

ئەنجوومەنی وەزیران بڕیاریشی داوە، بەشی یاسایی لە ئەمینداریەتی گشتی ئەنجوومەنی وەزیران بە هەماهەنگی لەگەڵ بانکی ناوەندی عێراق و دیوانی چاودێری دارایی فیدراڵی و ڕاوێژکاری ئابووری سەرۆک وەزیران، ڕەشنووسی پڕۆژە یاسایەکی یەکگرتوو ئامادە دەکەن، کە پڕۆسەی پارەدانی ئەلیکترۆنی ڕێکبخات لە وڵاتدا، لە ماوەیەكدا لە یەك مانگ تێپەڕ نەكات.

ئەمە لەكاتێكدایە، كە بانكی ناوەندی بڕیاریداوە بەكارهێنانی پارەی كاش كەم بكرێتەوە و هەموو پارەدانێك بكرێتە ئەلیكترۆنی و بە ئامێری (POS) بێت بۆ ڕێگری لە بردنەدەرەوەی پارە و بەرزكردنەوەی بەهای دیناری عێراقی بەرامبەر بە دۆلار.

سودانی ٥٧ بەڕێوەبەری گشتی لە کارەکانیان دوور خستەوە
پێت سودانی ٥٧ بەڕێوەبەری گشتی لە کارەکانیان دوور خستەوە
عێراق فۆڕمی دامەزراندنی بۆ دەرچووانی هەرێم ڕاگەیاند
دوات عێراق فۆڕمی دامەزراندنی بۆ دەرچووانی هەرێم ڕاگەیاند
پەیوەنیدر