لە هەرێم 4 بەنداوی نوێ‌ تەواو بوون و ئاوێكی زۆر گل دەدەنەوە



وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاوی حكومەتی هەرێمی كوردستان ئاشكرای كرد، لە ساڵی (2022 – 2023) بۆ یەكەمجار چوار بەنداوی نوێ تەواو بوون، بە تێكڕا توانای گلدانەوەی 28.6 ملیۆن مەتر سێجا ئاویان هەیە.

بێگەر تاڵەبانی، وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو رایگەیاندووە، دوای هەوڵ و ماندووبونێكی زۆر لە ساڵی (2022 – 2023) بۆ یەكەمجار (چوار) بەنداو لەسەر ئاستی هەرێمی كوردستان تەواوبوون.

ڕاشیگەیاندووە، بۆ ئەمساڵ سوود وەرگیراوە لە گلدانەوەی سەرچاوەكانی ئاو، وەك هەنگاوێكی ستراتیژی گرنگیدان و بەرەو باشتركردنی ژێرخانی بەرێوەبردن و زیادكردنی خەزانی ئاو و بوژانەوەی سێكتەری كشتوكاڵ و ئاودێری لە هەرێمی كوردستان.

چوار بەنداوە نوێیەكەی هەرێمی كوردستان پێكهاتوون لەمانە:

1- بەنداوی دێوانە لە سلێمانی، توانای هەڵگرتنی 19 ملیۆن مەتر سێجا ئاوی هەیە

2- بەنداوی تورەجاڕ لە گەرمیان، توانای هەڵگرتنی 1.7 ملیۆن مەتر سێجا ئاوی هەیە.

3- بەنداوی خنس لە دهۆك، توانای هەڵگرتنی 6.7 ملیۆن مەتر سێجا ئاوی هەیە.

4- بەنداوی چەمرگە لە هەولێر، توانای هەڵگرتنی 1.2 ملیۆن مەتر سێجا ئاوی هەیە.

عێراق فۆڕمی دامەزراندنی بۆ دەرچووانی هەرێم ڕاگەیاند
پێت عێراق فۆڕمی دامەزراندنی بۆ دەرچووانی هەرێم ڕاگەیاند
پلەبەرزكردنەوە بۆ وەزارەتێك دەستی پێكردەوە
دوات پلەبەرزكردنەوە بۆ وەزارەتێك دەستی پێكردەوە
پەیوەنیدر