وەزارەتی كاروباری شەهیدان و ئەنفالكراوان لیستێكی تری زیندانییانی سیاسی بۆ مووچەی بەردەوام ڕادەگەیەنێت.
وەزارەتی كاروباری شەهیدان و ئەنفالكراوانی هەرێم لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، ئاماژە بە فەرمانی وەزاریمان ژمارە (٦٤۰) لەرێكەوتی ۲۰۲۳/٥/۲ تایبەت بە خەرجكردنی منحەی (۱۱۸) زیندانیكراو و گیراوی سیاسی، كە هیچ مووچەی تریان نییە، بەپێی یاسای چاكسازی ووردبینی و پێداچوونەوە و پاككردنەوە لە دۆسییەكانیان كراوە، سەردانی بەرێوەبەرایەتی كاروباری زیندانیە سیاسیەكان بكەن بە مەبەستی تەواوكردنی رێكارەكانی وەرگرتنی منحەی مانگانەیان.
ڕاشیگەیاندووە، ئەو كەسانەی ڕێكارەكانی بایۆمەتری و بەڵێننامەیان تەواو نەكردووە، یان پێویستیان به شاهید هەیە بەڵێننامەی شاهیدەكان تەواو بكەن دوای تەواوكردنیان، سەردانی بانكی ناوبراو بكەن.
جەختیشی كردۆتەوە، ئەو زیندانییە سیاسیانە كۆچی دواییان كردوە ، وارسەكانیان ڕێكارەكانی بەرێوەبەرایەتی كاروباری زیندانییە سیاسییەكان تایبەت بە یاسای خانەنشینی بەركار تەواو بكەن، بۆ وەرگرتنی منحەكەیان.
وەزارەتەكە ئاماژەی بەوەشكردووە، ئەوانەی لەم لیستەدا ناویان هاتووە و مووچەی تریان هەیه لەماوەی یەك مانگدا ئاگاداری بەڕێوەبەرایەتی كاروباری زیندانییە سیاسییەكان بكەن، كەمنحەی زیندانی سیاسی وەرناگرن و مووچەكەی تریان هەڵدەبژێرن.