زێڕ بەرزترین نرخی مێژوویی تۆماركرد



جارێكی دیكە نرخی زێڕ لە بۆرسەی جیهانی گەیشتەوە بەرزترین ئاست، بەجۆرێك، كە تەنها لە سەردەمی بڵاوبوونەوەی كۆرۆنادا نرخەكەی هێندە گران بووە.

دانا وەرتی، خاوەنی زێڕنگەری ئازوورا لە هەولێر بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، خوێندنەوەکان زیاتر بۆ ئەوەن ئۆنسەی زێڕ تا نزیکی 2028 دۆلار بەرز ببێتەوە و پاشان دەست بە دابەزین بکاتەوە تا ئاستەکانی 1922 دۆلار و پاشان 1880 دۆلار لەماوەی ئەم مانگەدا.

ڕاشیگەیاند، بۆ ئەوەش هەواڵ و داتای سیاسی و ئابووری جیهان و بۆرسە زۆر گرنگە، چونکە ئێستا زێڕ پاڵپشتی کراوە بە هەواڵی فەندەمێنتاڵی بۆیەش لەو ئاستە بەرزە ماوەتەوە.

وتیشی، “ئەمڕۆ نرخی یەك ئۆنسەی زێڕ گەیشتە 2002 دۆلار و 40 سەنت، بەوەش نرخی یەك مسقاڵ زێڕی عەیار 24 بوو بە 472 هەزار دینار و عەیاری 21 بوو بە 419 هەزار و عەیاری 18 بوو بە 356 هەزار دینار”.

ئاسایشی هەرێم؛ دوو داواكراوی لە یاسا هەڵاتوو دەستگیركرا
پێت ئاسایشی هەرێم؛ دوو داواكراوی لە یاسا هەڵاتوو دەستگیركرا
پارتی: دەبێت بەغدا تەواوی مووچەی ئەم مانگە بۆ كوردستان ڕەوانە بكات
دوات پارتی: دەبێت بەغدا تەواوی مووچەی ئەم مانگە بۆ كوردستان ڕەوانە بكات
پەیوەنیدر